| 💊 |

دەرمانسازم لە ئەڵمانیا کار دەکەم. پێنج ساڵ لە زانکۆی هەولێری پزیشکی دەرمانسازیم خوێندووە و لە ساڵی ٢٠١١ دەرچووم

| 🎓 |

بڕوانامەی ماستەرم هەیە لە کارگێڕی کار. بۆ ماوەی دوو ساڵ مۆدیولەکانی وەک سەرکردایەتی، فرۆشتن، بازاڕکردن، دارایی، ژمێریاری و بابەتەکانی دیکە خوێنران. زانکۆی بۆرگنلاند/پەیمانگای بەڕێوەبردنی نەمسا

| 💻 |

لەم ماڵپەڕەدا بابەت لەسەر بەرهەمهێنان و بەڕێوەبردن دەنووسم و ئەو ئەزموونانەی پێم وایە بەسوودن و بەدەست هێنراون لە خوێندن و پیشەکەمدا باس دەکەم

| 🎥 |

لە یوتیوب ڤیدیۆ لەسەر تەندروستی، بەرهەمهێنان، و شێوازی ژیان دروست دەکەم، فێری زمانی ئەڵمانی دەبم لەگەڵ هاوزمانانی کوردی وە ئەپ و .تەکنەلۆجیای دڵخوازی خۆم بڵاودەکەمەوە

| ✒️ |

بابەت دەنووسم و لەگەڵ ئێوەدا بەشی دەکەم، لەگەڵ لینک و ناوهێنانی کتێب و بابەت و پۆدکاستەکان کە سەرەنجم ڕادەکێشن

| 💼 |

لە (2007-2011) لە کۆلێژی دەرمانسازی لە هەولێر - کوردستانی عێراق خوێندوومە. وە زۆربەی هاوڕێکانم لەوێ دروست کرد. دوای تەواوکردنی خوێندن لە هەندێک کۆمپانیا و دەرمانخانە دەستمان بە کارکردن کرد کە لە ڕێگەیانەوە دەرفەتی فێربوون و بەدەستهێنانی زانیاریمان هەبوو لە ستراتیژییەکانی بەڕێوەبردن و فرۆشتن و بازاڕکردن. ناوی هەندێک لەو شوێنانە لێرەدا سوپاسی منە بۆیان؛ دەزگای کۆنترۆڵی جۆریی دەرمانی کوردستان، دەرمانخانەی هێمین، کۆمپانیای سەفوان، گروپی ئی ئێس بی، کۆمپانیای لازۆرد، هەروەها گروپی هۆز

| 👨🏻‍💻 |

خولیای تەکنەلۆجیا و کۆدکردنم هەیە، ئەمەش کاتێک پەرەی سەند کە لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا بەشداری یەکەم خولی کۆمپیوتەرم کرد، وەک فێربوونی مایکرۆسۆفت ئۆفیس و بەرنامەکانی تر. ئێستا، کامی نێت ماڵپەڕی منە؛ بە پشتبەستن بە زانیارییە سەرەتاییەکانی کۆدکردنم؛ وەک HTML و CSS و JavaScript پەرەمپێداوە. دۆمەینەکە لەلایەن دۆمەینی گووگڵەوەیە و زایڕۆ پشتگیری لە هۆستکردنەکە دەکات. بە خۆشحاڵیەوە هاوکاریتان دەکەم لە دروستکردنی ماڵپەڕەکەتان

✍️✉️ hi@kaami.net

| 🎹 |

بۆ کاتی پشوو، حەزم بۆ ژەنینی پیانۆ و عود هەیە، هاوڕێ لەگەڵ زانیاری سەرەتایی لە تیۆری مۆسیقا. هەروەها چێژوەردەگرم لە گوێگرتن لە ژانرە کلاسیکییە کوردییەکان (وەک عەلی مەردان، تایەر تۆفیق و ...هتد) و هەروەها ستایلەکانی پۆپ (وەک زەکەریا و ...هتد). هەندێک جار لە ئینستاگرام ڤیدیۆ یان وێنە لەسەر ئەو بابەتانە بڵاو دەکەمەوە. لەگەڵ وێنە و ڤیدیۆی جۆراوجۆر لە کار و خولیاکانی تر - دەتوانن لێرە بماندۆزنەوە

@kamiranlokman