گۆچان
چۆن گۆچان چاکەیەکی خراپە!
گشتی
پوختەی بابەتێک کە هاتە بەرچاوم:
با بیبینن ئازیزان:
چۆن خراپترین چاکە، گۆچانە؟!
١- لەبەرئەوەی زمانی نائاگا بە مێشک دەڵێت کە چیتر ناتوانیت کۆنتڕۆڵی هێزەکانی لەش بکەیت، ئیتر مێشک هێواش هێواش واز لەم کارە دەهێنێت کۆنتڕۆڵی لەش ناکات!
٢- جەستەیەکی چەماو دروست دەکات، وە جەستەی چەماوە و شانی نزم بەرەو ناوەوە ڕێگری دەکات لە دەردانی ماددەی سیرۆتۆنین کە بە هۆرمۆنی دڵخۆشی و بوێری و سەرکەوتن ناسراوە! بە پێچەوانەوە جەستە و شانی ڕێک وەستاو هاندەری دەردانی ئەم هۆرمۆنەن.
٣- ماسولکەکانی قاچ و ڕان وردە وردە هێزیان لەدەست دەچێت چونکە بە باشی پشتیان پێنابەسترێت!
زێدەتریش، مەبەستمان هەموو ئەو گۆچانە نەبینراوانەیە کە ڕێگریمان لێدەکەن لە بوێری و نیشاندانی هێزمان کاتێک ڕاهێنراوین بۆ پشت بەستن بە هەندێک هێز و توانای وەهمی لە دەرەوەی خۆمان! بۆیە خراپەیەک کە لە دوو توێی چاکەدا شاراوەتەوە ئەوەیە کە گەنج گۆچان بدات بە پیر و منداڵی کۆمەڵگاکەی.
نووسراوە لەسەر بنەمای بابەتێکی دکتۆر جۆردان پیتەرسن سەبارەت بە هۆرمۆنەکان لە کتێبی
12 یاسای ژیان
👆!شەیری بکە لە ڕێگای ئەمانە