گەڕانەوە و گریمانە
مرۆڤ و سیستەمی ژمارەیی - دیجیتاڵی
گشتی
کامەران لوقمان
2/25/2023
گەڕانەوەیەک و گریمانەیەک،
ئەگەر ٢٠ ساڵ لەمەوبەر کەسێک ئەو قسەیەی بکردایە، کە دەتوانیت هەموو داتاکانی مۆبایلەکەت لە میمۆری هەوایی هەڵبگریت (بۆ نموونە گوگڵ دڕایڤ یان ئای کڵاود... هتد)، کە گرنگ نییە ئەگەر مۆبایلەکەت بشکێنیت و هەرچۆنێک بتەوێ لەناوی ببەیت، چونکە دواتر کە ئەکاونتەکەت خرایە سەر مۆبایلە نوێیەکەت، هەمان زانیاری و داتاکان دەگەڕێتەوە بێ زیاد و کەم!.. ڕەنگە پێشنیارمان کردبا بۆ چارەسەری ئەو کەسە، سەری لە کارەبا بدرێت و نەخرێتەوە ناو کۆمەڵگا!
بەڵام..(ئەوە سەیرە، ئاخۆ پەیامبەران چۆن دەمیان گۆی کردووە بەهەزاران ساڵ بەر لە ئێستا بڵێن ڕۆژێک دێت دەست و پێ دێنە قسە، ورد و درشت لە کردارەکان پیشاندەدرێت)، لە کاتێکدا تازە بە تازە زانست دەڵێت خانەکانی لەشی مرۆڤ هەموویان وەکو میمۆری ئامێرە ئەلیکتڕۆنیەکانی ئەم سەردەمەن و زانیاری تۆمار دەکەن.
کەواتە، ئایا ئاسان نیە پێشبینی ئەوە بکرێت، کە جەستەمان بەستراوە بە کڵاود یا درایڤێکی سەیر و بەردەوام کردارەکانی تێدا تۆمار بکرێت؟! کە لەناوچوونی ئەم جەستە ناتوانێت ببێتە هۆی شاردنەوەی کردارەکانمان!
لەم چەند ئایەتە زۆر بەڕوونی باس لە سیستەمی پاکێتی زۆر بەهێز و سیستەمی ژمارەیی ـ دیجیتاڵی دەکرێت! {كَلاَّ إِنَّ كِتَابَ الْفُجَّارِ لَفِي سِجِّينٍ، وَمَا أَدْرَاكَ مَا سِجِّينٌ، كِتَابٌ مَّرْقُومٌ} {نەخێر، داتای تاوانباران لە ناو شتێکی زۆر توند و بەهێز دایە، تۆ چوزانیت ئەم شتە بەهێزە چیە؟!، نووسراوی ژمارەیی و ژمارەکراوە!}..
👆!شەیری بکە لە ڕێگای ئەمانە